| به ناوی خودای به‌رز و خاوه‌نی سه‌ره کی ته ندروستی
به‌رنامه‌ی پزیشکی خانه‌واده له سالی 84 ی هه‌تاوی له سه‌رجه‌م گونده‌کانی سه‌ر به شارستانی مه‌ریوان هاوکات له‌گه‌ڵ گونده کانی دیکه‌ی ئێران دامه رزاوه و به رێوه ده چێت.
شناژی بێنای ئه‌م به‌رنامه‌یه له سه‌ر چوار ئه‌سڵی سه‌ره‌کی بێهداشت و ده‌رمان دارژاوه واته "چاودێری سه رهتایی ته‌ندروستی"
بریتیه له:
1- هاوبه‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌مه‌لایانه‌ی خه ڵکی
2-هاوکاری و هاریکاری له نێوان کاربه‌ده‌ستانی ئیدارات
3- عه داڵهت و یه‌کسانی له دابه ش کردن و به رێوه بردنی خزمه‌ته ته ندروستیه کان.
4- که‌ڵک وه‌رگرتن له که رهسه و دام و ده‌زگایه‌کی شیاو‌و کارامه.
پزشکی خانه‌واده هه‌ر واکهله ناوی دیاره ، دوکتوری عمومیه و له مه‌راکزی بێهداشتی درمانی دێهاته کان خزمه‌ت ده‌کات.
به‌رپرسی ته‌واوی خزمه‌ته ته‌ندروستیه‌کانه، که له مه‌رکه‌ز به رێوو ده‌چێت. که‌سانێ که له‌گه‌لی کار ده‌که‌ن بریتین له بێه‌وه رز ، ماما، کاردانی بێهداشتی ، بیهیار و.. . ئه مانه گشتیان تیمی سه‌لامه‌ت پێک دێنن و پێیان ده‌وتری " تیم سلامت"
هه‌ر پزیشکێکی خانه‌واده ئه‌بێت بۆ 4000 که‌س چاودێری ته‌ندرۆستی هه‌بێت و ساڵانه په روه ندهی سه‌لامه‌تیان بۆ دروست بکات واته موعاینه یان بکات. ئامانجی سه‌ره‌کی تیمی سه‌لامه‌ت به‌رگیری له نه‌خۆشیه کان و هۆکاره‌کانی نه‌خۆشیه له‌گه‌ڵ چاودێری ته‌ندروستی له کاتی له‌ش ساغی و به دواداچوون و په یگیری نه‌خۆش تا خاس بونه وه‌یه.
خزمه‌ته ته‌ندروستیه‌کان له سێ قۆناغ به رێوه ده‌چن:
قۆناغی ئه‌وه‌ڵ :خانه بێهداشت و مه رکهز بێهداشتی ده‌رمانی دێهات ( که نزیکترین جێگایه به شوێنی ژیانی دێ نشینانه وه.)
قۆناغی دوهه‌م: ئه و خزمه‌تانه‌ی که دوکتۆری موتهخه سیس به رێوه‌ی ده بات.
قۆناغی سێهه م : ئه‌و خزمه‌تانه‌ی که دوکتۆری فه‌وقه ته‌خه‌سوس به‌رێوه‌ی ده بات.
باسێك که له دوای ئه م قۆناغانه هه‌یه و زۆر گرنگه پێی ده‌وترێ " سیسته می ئیرجاع" به و مانا که بۆ چاره سه‌ر کردنی نه خۆشی ئه بێت ئه م قۆناغانه یه‌ک له دوای یه ک تێ په‌ر بکرێت؛ واته که سێک که له دێ نیشته جێ یه ئه‌گه ر بیهه‌وێت کاری ده‌رمانی یا بیهداشتی بۆجێ به جی ببێت، پێویسته ئه‌وه‌ڵ جار بچێت بۆ خانه بێهداشت بۆ لای بێهوه‌رز ؛ ئه‌گه‌ر گرفته‌که‌ی چاره سه‌ر نه بوو رێنموونی له بێهوه‌رز ده‌گرێت و به به‌رگه‌ی ئیرجاع(که ئه بێت بیهوهرز بینوسێت)و ده‌فته‌رچه ده‌رمانیه‌که‌ی بچێت بۆ مه‌رکه‌ز بێهداشتی ده‌رمانی روستایی بۆ لای پزیشکی خانه‌واده ؛ پاشان پزیشکی خانه‌واده ئه‌گه‌ر توانی گرفته که‌ی چاره سه‌ر بکات ئه‌وه چ باشتر، ئه گه‌ر نه، مۆری ئیرجاع و کودی ئیرجاع ئه دا له دهفتهرچهکه و نه‌خۆش رێنمونی ده‌کات بۆ لای دوکتوری موتهخهسیس(قۆناغی دوهه‌م). ئه‌م ره‌وته بۆ قۆناغی سێهه‌میش به‌رده‌وامه واته دوکتوری موتهخهسیس ئه‌گه‌ر نه خوشیهکهی بۆ چاره‌سه‌ر نه بوو کودی ئیرجاع له لا ژوروی ده‌فته‌رچه که دوپات ده کاته وه و نه‌خۆش بۆ لای فهوقهتهخهسوس ره‌وانه ده‌کات.
به رێوه بردنی سیسته‌می ئیرجاع چه ن که‌ڵکی هه‌یه‌که جێگای ئاماژه یه:
1 – نه‌خۆش سه‌رگه‌ردان نابێت و ئه توانێت رێنمونی له بیهوهرز و پزیشکی خانه واده وه‌ربگرێت.
2- له نزیکترین جێگا و به ئاسانترین شێواز گرفته‌که‌ی بۆ چاره سه‌ر ده بێت .(رێ که وتوه نه خۆش رێگایه کی دوور‌و درێژی سنه و تاران و ... داوه ته به‌ر، له هه مان کات دا ئه گه‌ر ئه وهل جار بچوایه بۆ خانه بیهداشت یا مه‌رکه ز بیهداشتی ده‌رمانی رووستایی نه خۆشیه که‌ی چاره‌سه‌ر ده بوو و ئه م زه حمهتهی تووش نه‌ده بوو)
3- زانیاری بیهداشتی و ده‌رمانی نه خۆش له په روهندهی سه لامهت تۆمار ده کرێت.
4- به شوێنا چوون و په‌یگیری نه خۆش بۆ سیسته می بێهداشت ئاسانتر ده بێت و بێهوه‌رز و پزیشکی خانه واده ئه توانن تا کاتی چا بوونه وه ،نه‌خۆش چاودێری و په‌یگیری بکه ن.
5- نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشی پاره ی که‌متر سه رف ده کات و و زه‌حمه تی که‌متری تووش ده بێت ( هه ر وه ها که له خاڵی پێشووتر ئاماژه کرا ، رێ که وتوه نه خۆش رێگایه کی دورو درێژی سنه و تاران و ... داوه ته به‌ر به ڵام له به ر ئه وه ی که ده‌فته‌رچه که ی مۆری ئیرجاع و کودی ئیرجاعی پزیشکی خانه واده ی نه بووه ، گه ڕاندوویانه ته وه بۆ دێهات بۆ لای پزشکی خانه‌واده ؛ له هه مان کات دا به رله وه ی بچوایه بۆ لای م‌و ته خه سیس و ئه وه ڵ جار له قۆناغی ئه‌وڵ ده‌ستی پێ بکرداێه و بۆ لای پزیشکی خانه واده بچوایه ئه‌م زه‌حمه تهی توش نه ده بوو و گیرفانی دوپات هه ڵ نه ده چۆڕا.
تیمی سه‌لامه‌ت له مانگدا جارێ یا دو جار ئه چن بۆ دێهاته کان و له وێ خزمه تی بێهداشتی و ده رمانی به رێوو ئه به‌ن.له کاتی موعاینه و ئه نجامی کاری بێهداشتی ئه وهڵ جار ئه وکه سانه ی که بێهوه‌رز فورمی ئیرجاعی پێ داون ،منداڵانی ژێر 8 ساڵ،نه خؤشانێ که نه خۆشی درێژ خایه‌ن یان هه یه(وه کو زه ختی خوێن،شه کره،شیرپه نجه، نه خۆشیه ده رونیه کان)، نه خۆشانی واگیر،ژنانی دوگیان پێش بخرێن و پاشان نه خۆ شانی تر چاوه دێری بکرێن.
لێره دا چه ن داواکاریمان هه یه له خزمه ت ئه و به رێزانه ی که ده‌فته رچه ی ده رمانی دیهات یان هه یه و تکایان لێ ده که ین به رچاوی که ن بۆ ئه وه ی که ئێمه بتوانێن ئه و شێوه که شیاوی ئه وانی به ڕێزه له خزمه تیاندا بین.
1- بۆ چاره سه ر که‌دنی نه خۆشی پێویسته سیسته می ئیرجاع رچاوو بکرێت.
2- له کاتی رۆیشتن بۆ لای پزێشکی خانه واده ده‌فته رچه ی ده رمانی روستایی و فۆرمی ئیرجاع ( ئه گه ر پێویست بوو) له گه ڵ خۆتان به رن.
3- له کاتی هاتنی تیمی سه لامه ت بۆدێهاته کان هه وڵ بده ن که جێگایه کی شیاوویان بۆ پێک بێنن به تایبه ت له و دێهاتانه ی که خانه بێهداشتی نیه.
4- بۆ ته کمیلی په روهندهی سه لامه ت به زووترین کات بچن بۆ لای پزیشکی خانه واده .ئه م په روهندهیه پێویسته بۆ هه م‌و خه‌ڵکی دێ نشین تهکمێل بکرێت و به گشتی موعاینه بکرێن.
5- له کاتێکدا که تیمی سه لامه ت دێن بۆ دێهاته کان پێویسته ره عایه تی نه‌وبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه ی که بێهوه‌رز فورمی ئیرجاعی پێ داون ،منداڵانی ژێر 8 ساڵ،نه خؤشانێ که نه خۆشی درێژ خایه‌ن یان هه یه(وه کو زه ختی خوێن،شه کره، نه خۆشیه ده رونیه کان)، نه خۆشانی واگیر،ژنانی دوگیان بکرێت.
6- له کاتی هاتنی تیمی سه لامه ت بۆ دێهاته‌کان و بانگ وێژ کردنی نه‌خوشه‌کان بو لای پزیشکی خانه‌واده ، تکایه زوو بچن و نهخؤشانێ که نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن یان هه‌یه و نه خۆشانی واگیر هه‌وڵ بده‌ن ئه و رۆژه له ماڵۆ بن و بۆ هیچ کوێ نه چن بۆ ئه وه‌ی پزیشکی خانه واده موعاینهیان بکات.
7- له کاتێکدا که قه راره بچن بۆ لای مۆتهخهسیس رێنمونیهکان به ته‌واوی له پزیشکی خانه‌واده وه‌ر گرن (وه‌کو جێگای کاریان،بوون و نه بونیان له رۆژانی حه وته و ...)پاشان رێ که‌ون و بچن بۆ لایان.
8- کاتی گه‌رانه وه له‌لای موتهخهسیس داوا که‌ن لێی که پشتی وه‌ره‌قه ی سێهه‌می ده‌فته‌رچه‌ی ده‌رمانی ته‌کمیل بکات.
9- بۆ مۆری ئیرجاع به موتاخه سیس، پێویسته نه‌خۆش حازر بێت واته بردنی ده‌فته‌رچه له لایه ن هاورای نه‌خۆش بۆ مۆر کردن به بێ ئه وه‌ی نه خۆش موراجعه‌ی کردبێت ، دروست نیه ؛ مه گه‌ر ئه وه‌ی که نه خۆش له بیمارستان به سته ری کرابێت و نه‌توانێ بێت بۆ لای پزیشکی خانه‌واده ، له و حاله‌ته یشدا پێویسته نوسینه یه ک ده‌لیل به به‌سته ری بوونی نه‌خۆش له بیمارستان له گه ل ها وڕای نه خۆش له کاتی چوون بۆ لای پزیشکی خانه واده ببرێت.
10- مۆری ده فته رچه ی ده رمانی تا ئاخری مانگ مۆڵه تی هه یه و ئه توانێ کاریگه ری بێت؛ بۆیه پێویسته که دووای ئیرجاع به زووترین کات بچن بۆ لای موتهخهسیس.
11- له کاتی ئیرجاع و مۆر کردنی ده فتهرچه ، نه‌وعی موتهخهسیس ئه‌بێت پزیشکی خانه‌واده مه‌علوومی بکات و
ئه و پاره یه که له کاتی رۆیشتن بۆ لای پزیشکی خانه واده ئه یده ن له بری مۆر کردن نیه به ڵکوو له بری مۆعاینه یه و ئه و خزمه تانه ی که ئه بێت وه ری گرێت.
سالار پارسا کارناسی به رنامه پزیشکی خانه واده
|